بێری یاسین حسین؛ صباح رشید قادر؛ عاتف عبدالله فرهادی
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی (ڕۆنانی رێزمانی زمان له تیۆری چێوهڕێژهكاندا)یه، یه‌كێك ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی (ڕۆنانی رێزمانی زمان له تیۆری چێوهڕێژهكاندا)یه، یه‌كێك له گریمانه‌كانی "پایك" له تیۆری چێوهڕێژهكاندا، بیرۆكه‌ی (په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستبوونی چێوهییه -Tagmemic correlation)، له شیكردنه‌وه‌ی یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كانی زماندا، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا باس له بیرۆكه‌ی(چێوه)و یه‌كه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به چێوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كرێت له سنوری هه‌ریه‌ك له جۆره‌كانی(چێوه‌ی فۆنۆلۆجی، چێوه‌ی رێزمانی و چێوه‌ی سه‌رچاوه‌یی)دا، كه بریتین له چوار یه‌كه‌ی چێوهڕێژی: پێگە(شوێن-slot)، (رۆل-role)، (پۆلهرهگهز-پۆلCategories-class)، (دەقبەستى-cohesion).
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا رۆڵی ئه‌و یه‌كانه له چوارچێوه‌ی پێڕه‌وێكی تایبه‌تی شیكردنه‌وه‌ی رێزمانی زماندا لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و چوار ره‌گه‌زه بوار به زمانه‌وانان ده‌دات وه‌سفی رۆنانی رێزمانی زمان بكه‌ن به رێگه‌یه‌كی پێڕهودار، له رێگه‌ی دیاریكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و رۆڵیان له‌پێگه جیاوازه‌كاندا و كۆكردنه‌وه‌یان له سنوری چێوه‌یه‌كدا و چۆنییه‌تی یه‌كگرتنیان له ده‌قێكی دیاریكراودا، كه له رێگه‌یه‌وه زمانه‌وانان ده‌توانن بۆچونی قوڵتر ده‌رباره‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی زمانی له زمانێكی دیاریكراودا به‌ده‌ست بێنن، هه‌ر له هه‌مان چوارچێوه‌دا باس له (جۆره‌كانی تاگمیم)كراوه و به‌سه‌ر نمونه‌ی زمانی كوردی جێبه‌جێكراوه و جۆره‌كانی چێوه‌ی تێدا دیاریكراوه.